plus4
پێش مانگێک
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، جان بویل بار وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەتەلەفۆن لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە قسەی کردووە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوایکردووە، هەسەدە لەقۆناغی راگۆزەری سوریا بەشداربێت و رۆڵێکی میحوەری بگێڕن.
بەپێویستیشی زانیوە شەڕی نێوان هەسەدەو گروپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا راوەستێت.
ئەمرۆ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیاو فەڕەنسا سەردانی دیمەشقیان کردووەو لەگەڵ ئیدارەی ئێستای سوریا کۆبونەتەوە.
هەردووکیان کوردیان وەک هاوپەیمان وەسف کردووە