خالد شوانى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، بەهۆی دزەکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گرتووخانەی تاجی لەپۆستەکەی.

 

بڕیاریشیدا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بردنە ژورەوەی مۆبایل و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بونە و ئەو زیندانیانەشی رەوانەی لێکۆڵینەوە کرد.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە کە چەند زیندانییەک هەڕەشە لە ئاسایشیی دەوڵەت دەکەن.