دیلان غەفور
plus4
پێش 3 مانگ

دیلان عەفور پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی بە plus4ی راگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی کردووین بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە 5ی کانونی دووەم دانیشتنێکی نائاسایی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رێکبخرێت.

وتیشی، بەپێی یاسای کۆمسیۆن، ئەم خولەی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ 5 ساڵە کە لە 7ی کانونی دووەمی 2020 دەستیپێکردووەو رۆژی دووشەممە 6ی کانونی دووەمی 2025 کۆتایی دێت، لەسەر داوای ئەنجومەنەکەو بە دەنگی زۆرینەی رەهای پەرلەمان کە 167دەنگە دەتوانرێت تەمەنی ئەنجومەنەکە درێژ بکرێتەوە.

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتیی، سەرۆکی پەرلەمان دەیەوێت پێش کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران، بڕیار لەدرێژکردنەوەی تەمەنی بدرێت و بەشێوەی زارەکیش رێککەوتنی لەسەر کراوە.

ئەمە جاری سێیەمە یاساکە دەچێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق، جارێک دەنگی لەسەر دراوەو لەجاری دووەمیشدا کە 22ی ئایاری 2024 بوو بۆ یەکەم جار تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ 6ی کانونی دووەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە تا بتوانێت هەڵبژارنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، ئێستاش پەرلەمان لەبەردەم دوو بژاردەیە یا جارێکیتر تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران درێژ دەکاتەوە یاخود ئەنجومەنێکی تر هەڵدەبژێرێتەوە.