
plus4
پێش 3 مانگ
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەنگی دا لەسەر بەقەزاکردنی هەردوو ناحیەی قەرەتەپەو جەلەولا و هەروەها ناحیەی بەنی سەعد.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە سەبارەت بە بڕیاری بەقەزاکردنی ئەو سێ ناحیەیە رایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتیوانیان و پێۆیستی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ئەو ناوچانە بووە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەنها ئەندامی کوردی نیۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دژی بڕیاری بەقەزاکردنی قەرەتەپەو جەلەولا بووە، بو پێیەی دەکەونه سنوری مادەی 140ی دەستوری عێراق ، بەتایبەتی ناحییەی جەلەولا سەر بەقەزای خانەقین بووەو بەم بڕیارەش لەقەزاکە دائەبڕێت و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای دیالە دەکات، هەروەها ناحیەی قەرەتەپەش لەرابردودا سەر بەقەزای کفری بوو، بەڵام گوازراوەتەوە بۆ سەر قەزای میقدادییە.