
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
سەرچاوەیەك لەئیدارەی كەركوك هاوڵاتیانی شارەكە بەتایبەت گەڕەكەكانی دەوروبەری قەڵای كەركوك ئاگادار دەكاتەوە، لەكاتژمێر 12ی شەوەوە بۆ پێشوازی لەساڵی نوێ، بۆ ماوەی 20 خولەك.. لەسەر قەڵاوە یاری ئاگرین دەتەقێندرێت.
ئەو سەرچاوەیە هەموو لایەك ئاگاداردەكاتەوە كە ئەو دەنگانەی گوێبیستی دەبن، دەنگی ئەو یارییە ئاگرینانە دەبن و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات، خەڵكیش دەتوانێت بۆ بینینی دیمەنەكان لەشەقامی قەڵا ئامادەبن و ئاهەنگی خۆیان بگیڕن.
ئەمە یەكەم جارە كەركوك لەشەوی سەری ساڵ، ئیدارەی كەركوك سەرپەرشتی ئامادەكارییەكانی پێشوازی لەساڵی نوێ دەكات، ئەویش بە رازاندنەوەی شۆستەو شەقامەكان، تا دەگاتەوە دانانی داری كریسمس و لیدی رەنگاو رەنگ، تەقاندنی یاری ئاگرین.