
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری (کەرکوک-سەڵاحەدین)ـی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵ و هاتنی ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە.
ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهێنان بێت بە سەرجەم کێشە و قەیرانەکان، و ببێتە فاکتەری سەقامگیری و ئاوەدانی بۆ وڵاتەکەمان و لێکنزیکبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، و قووڵبوونەوەی زیاتری گیانی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک.
دەشڵێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی تایبەت لە خوشک و برا مەسیحییەکان دەکەم، و دڵنیایان دەکەمەوە کە ئەم نیشتمانە هی هەموومانە بەبێ جیاوازیی، و تیایدا وەک هاووڵاتیی مافی وەک یەکمان هەیە.
دووپاتیشیکردوەتەوە، یەکێتیی لە سەر هەر سێ ئاستی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر دانیشتوانی کەرکوکدا، و بە بەرنامە و پڕوژەی خزمەتگوزاری هەمەلایەن پێشوازیی لە ساڵی نوێ دەکات، و کەشێکی لەباری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەستەبەر دەکات بە جۆرێک لە تەواوی کایەکاندا دانیشتوانی رەسەنی پارێزگای کەرکوک لێی بەهرەمەندبن.