عيراق ئؤثراسيؤن
plus4
پێش ٢ ساڵ

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 150 تیرۆرست لەبۆردوومانی ئاسمانیدا كوژراون و بارەگا مەترسیدارەكانی داعشیش لەناوچە جیاوازەكانی عێراق كراونەتە ئامانج.

 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند: تیرۆریستان لەناوچەكه‌ ماون و بەردەوام لەهەل دەگەڕێن یاخود دەیانەوێت كەشوهەوای خۆڵبارین بقۆزنەوە بۆ پەلاماردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی دەغڵودانەكانیان.

 

 
وتیشی، پێوییستە رێوشوێن و بڕیارەكان بگۆڕین و چاو بەپلانە ئەمنی و هەواڵگریەكاندا بخشێنینەوە، هێزە سەربازیەكان سەرلەنوێ دابەش بكرێنەوە و بۆشاییە ئەمنیەكانیش پڕبكرێنەوە.
 
بەڵێنشیدا، به‌كوشتن و ده‌ستگیركردنی ئەو گروپانەی بەرپرسن لەدوا پەلامارەكانی كەركوك و دیالە.
 
ئەحمەد شەریفی شارەزای كاروباری ئەمنی رایگەیاند: لەسنوری سوریاوە تاوەكو ناوچەكانی كەركوك و دیالە زیاتر لە 500 كیلۆمەترە و حكومەتی عێراق توانای پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنیەكانی نیە هەر بۆیە پێویستە پشت بەچاودێریی ئاسمانی و بۆردومانی فرۆكەی بێ فرۆكەوان ببەستێت.

 
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منیه‌ پێی وایه‌، راوەدوونان و ئۆپراسیۆنی زەمینی هیچ كاریگەرییەكی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان نەبوە و نابێت، پێویستە عێراق پلانی نوێی هەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گروپە و پشت بە بۆردومانی ئاسمانی ببه‌ستێت.