ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەنگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوابخرێت ئەگەر روداوێکی لەناکاو بێتە پێشەوە کە وابخوازێت هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.
مەشهەدانی لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی حەدەس، وتیشی، ئەگەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندبکرێت، ئەوە رەنگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەگەر رووداوێکی لەناکاو بێتەپێشەوە ئەوە رەنگە دوابخرێت.