برلماننننن
plus4
پێش 3 مانگ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنیازی لێپرسینەوەیەوە لە هەشت وەزیرو سەرۆکی دەستە ، ئەویش دوای پشووی یاسادانانی خۆی.

بەپێی وتەی چەند پەرلەمانتارێک کە بۆ میدیا عێراقییەکان قسەیان کردووە، دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، سەرەتای ساڵی داهاتوو هەشت وەزیر و سەرۆک دەستە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بەمەبستی لێپرسینەوە لەگەڵیاندا.

دەشڵێن ، ئەوانی بانگهێشتی لێپرسینەوە دەکرێن بریتین لە هەریەک لەوەزیرانی کارەباو بازرگانی و پەروەردەو نەوت و گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن