سودانی
plus4
پێش 15 کاتژمێر

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند ، وڵاتەکەی ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی سوریا ناکات و نابێتە بەشێک له‌و ململانێیە.

سودانی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ حەدەس وتیشی، لەدوای روخانی رژێمەکەی ئەسەد بەهیچ شێوەیەک ماهری برای رووی لە عێراق نەکردووە.

سەبارەت بە ئەگەر هێرشی تورکیا و گروپەکانی بۆ سەر هەسەدە، سودانی تەئکیدی لەوەکردووە، کە ململانێی تورکیا و هەسەدە مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.