plus4
پێش ٢ ساڵ
محەمەد چەوری جێگری فەرماندەی لیوای 144ی هێزی پێشمەرگە لەگەرمیان بە plus4ی راگەیاند: جارێكیتر جموجۆڵی تیرۆریستان لەناوچەكە زیادیكردووە و دوو پلانیان هەیە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.
وتیشی، تیرۆریستان دەیانەوێت جوتیاران بڕفێنن و دەغڵودانەكان بسوتێنن و دەراسەكانشیان بدزن یاخود بیسوتێنن.
بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، پلانێكی دیكەی داعش تەقەكردنە لەهێزەكانیان بەچەكی قەناس.