شطري و شرع
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

عیسام كرێتی سەركردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی قانون رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی وەفدەكەی عێراق بۆ سوریا رەزامەندی لایەنە سیاسییەكانی ئیدارەی دەوڵەتی وەرگرتووە.

 

وتیشی، حەمید شەتڕی سەرۆكی دەزگا موخابەڕاتی عێراقی سەرۆكایەتی وەفدەكەی عێراقی كردووەو پەیامێكی وەڵاتەكەی بە ئەحمەد شەرع گەیاندووە.

 

رونشیكردەوە كە شەتڕی هەڵوێستی عێراق بۆ حكومەتی دیمەشق خستووەتەڕوو كە عێراق دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سوریا ناكات و رێگاش نادات لەئایندەدا گروپە چەكدارەكان هیچ دەستوەردانێك بكەن، لەبەرانبەریشدا دەبێت سوریا سنورەكان تۆكمە بكات و رێگە نەدات گروپە چەكدارەكان هەڕەشە لەسەر عێراق دروست بكەن.