ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک
عەلی جابر زیادی شارەزا لەبواری كەشناسی رایگەیاند: كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین عێراق دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش كەم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی زیادی، لەدوا نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممەوە كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و هەورێكی باراناوی بەشی رۆژئاوا دەگرێتەوە تاوەكو لەبەیانی رۆژی هەنییەوە تەواوی عێراق دەگرێتەوەو باران بارینی بەلیزمە و هەندێ جاریش تاو تاو دەبارێت.
بەوتەی ئەو شارەزایەی كەشناسی، رۆژی 31ی ئەم مانگە پلەكانی گەرما كەمدەبنەوەو شەپۆلێكی سەرما بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.