وەفدی هەرێم
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو وەفدەی هەرێمی کوردستان کە ماوەی سێ رۆژە لە بەغدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەردوو حوکمەتی بەغداو هەرێم گەڕانەوە کوردستان بێ ئەوەی چاویان بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق  بکەوێت .

وتیشی شاندەکە راپۆرتی خۆیان رادەستی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەوانیش لە وەڵامدا گوتوویانە ئەو بابەتەچارەسەری لای وەزیری داراییە و لای ئێمە چارەسەر ناکرێ  

 

 

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، شاندەکە راپۆرتی خۆی رادەستی بەشی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەوانیش گوتوویانە، "ئەو بابەتەی ئێوە بۆی هاتوون لای وەزیری داراییە و لای ئێمە چارەسەر ناکرێت".