plus4
پێش ڕۆژێک
رۆژی چوارشەممە ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ فازل عەزاوی سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند : بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان و تەواوی دەزگا ئەمنیەکانی تری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە لە ماوەی ساڵەکانی ( ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ) ٤٠ هەزار کەس دەستگیر بکەن کە تێوەگلاون بە تاوانەکانی مادەی هۆشبەرەوە .
راشیگەیاند کە توانیویانە ٢٣٠ شانەی نێودەڵەتی و ناوخۆیی کە کاری بازرگانیان دەکرد بە ماددەی هۆشبەرەوە هەڵبوەشێننەوە لە ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ .
وتیشی بە گوێرەی داتاکان ئەو مادانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە سەدا ٣٧٪ مادەی کریستاڵ و لە ٣٤٪ مادەی کیبتاگۆن و لە ٢٨٪ جۆرەکانی تر بووە .