دعوى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم لەدادگای سێی کەرخ، سکاڵای یاسایی لەدژی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەو راکان جبوری پارێزگاری پێشوی کەرکوک و خالید مەفرەجی سەرۆکی لقی کەرکوکی هاوپەیمانی سیادە تۆمارکردووە.

 

هۆکاری سکاڵاکەش بۆ راگەیەندراوەکەی دوێنێی هاوپەیمانی سیادە دەگەڕێتەوە کە هێرش دەکەنە سەر حەلبوسی گوایە زیادەڕۆیی کردووە و خۆی وەک جێگرەوەی دادگا زانیوەو پشتیوانی لەئیدارەی کەرکوک کردووە.

 

حەلبوسی رونیکردووەتەوە کە مەبەست لەبەیاننامەکەیان شێواندنی رای گشتی و ناوزڕاندنێتی.