plus4
پێش 10 مانگ
عەمید مستەفا نەوزاد كۆپرلی بەڕێوەبەری پێشووی كاروباری بازگەكانی كەركوك ئازادكرا.
بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكی جەبهەی توركمانی، عەمید مستەفا دوای ئەوەی لەهەموو تۆمەتەكان كە روبەروی كرابوەوە، بێ تاوان دەرچوو، ئازادكرا و گەڕاوەتەوە ماڵەكەی خۆی.
حەسەن تۆران دەڵێت، عەمید مستەفا توركمانێكی رەسەنە و بەتوانا و دەستپاكییەكەی دەناسرێت، رۆڵی لەخزمەتكردنی هاوڵاتیانیش شەرەفمەندانەیە.





