سکاڵای پارتی
plus4
پێش 3 مانگ

دادگای قەزای ئیداریی عێراق سكاڵاكەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدژی ئیدارەی كەركوك رەتدەكاتەوەو خەرجی پارێزەرو رسوماتەكانیش دەخاتە ئەستۆیان.

 

سكاڵاكە لەلایەن ( حەسەن مەجید و شۆخان حەسیب ) تۆماركراوە و دانیشتنەكەی 10ی ئاب بەنایاسایی دەزانن بەو پێیەی پێچەوانەی رێوشوێنە یاساییەكان، پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەن هەڵبژێردراون.

 

دادگای قەزای ئیداریی، لەبڕیاری رەتكردنەوەی سكاڵاكەی پارتیدا، دەڵێت، یەكێك لەمەرجەكانی سكاڵاكردن لەداگای ئیداریی، پێشكەشكردنی پێشوەختی نامەی تەزوڵمە بە سەرۆكی ئەنجومەن، بەڵام فراكسیۆنی پارتی واتا ( مامۆستا حەسەن مەجید و شۆخان حەسیب ) لە 11ی ئاب تەزوڵومەكەیان بەراكان جبوری داوە؟ لەكاتێكدا ناوبراو هیچ پۆستێكی نییە، دەبوو نوسراوەكە بە محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەن بدرێت.

 

دادگا دەڵێت: دەبێت تەزەڵوم بدرێتە لایەنی ئیداریی خاوەن بڕیار نەك بەقەناعەتی كەسێتی، پێت وابێت راكان جبوری ئێستاش خاوەن بڕیارە.

دواتر كاتێك راكان جبوری هامشی لەسەر كردووە، نە تەزەڵومەكەی رەتكردووەتەوە نە قبوڵیشی كردووە ؟ 

 

لەهەمووشی خراپتر ئەوەبوە كە كاتێك سكاڵاكە تۆماركراوە، ماوەی یاسایی تانەدان لەبابەتەكە كۆتایی هاتووە.

 

 
هەر لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، سكاڵایەكی سەلوە مەفرەجییش لەدژی عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بوو، بەبیانوی ئەوەی مەرسوم جمهوری بۆ رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك دەركردووە، رەتكردەوە
 
بڕیاردانی كۆتاییشی لەبارەی سكاڵاكەوە، بۆ 22ی كانونی دووەمی ساڵی 2025 دواخست.