دادگا
plus4
پێش 3 مانگ

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی یەکەم، جارێکیتر دادگای قەزای ئیداریی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی پارتی و جبهەی تورکمانی و راکان جبوری لەدژی ئیدارەی کەرکوک بۆ 22ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دواخست.

بەپێی زانیارییەکانی Plus4 سکاڵاکان بەجیا تۆمارکراون، ئەوەی بۆ 22ی مانگ دواخراوە سکاڵاکەی سەلوە مەفرەجی بوە و هێشتا دیار نییە سکاڵاکانی دیکەش دوادەخرێت یاخود نا.

سکاڵاکان لەسەر دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری کەرکوک تۆمارکراون گوایە نایاساییەو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.