القضاء الاداري
plus4
پێش 3 مانگ

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی یەکەم، دادگای قەزای ئیداریی لەبارەی سکاڵاکانی (پارتی، بەشێکی جبهەو راکان جبوری) بڕیار لەچارەنوسی ئیدارەی هەلبژێردراوی کەرکوک بدات.

پارتی، باڵی حەسەن تۆران لەجەبهەی تورکمانی و راکان جبوری، لەدادگای ئیداریی سکاڵایان دژی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری کەرکوک تۆمارکردووە گوایە نایاسایی بوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.

لەماوەی رابردوودا چەند جارێک دادگای قەزای ئیداریی لەبارەی دۆسییەکەوە دانیشتووەو بڕیارە ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات.

لەشەوی رابەدووەوە پارتی و راکان جبوری و جبهەی تورکمانی بە بیاننامەی جیاواز دەستیان بەهێرشکردنە سەر ئیدارەی ئێستا کردووەو بەتایبەت حەلبوسی دەکەنە ئامانج کە پشتگیری ئیدارەکەی کردووە.

چاودێرێک سیاسی دەڵێت:" بەیاننامەو هێرشەکانی خاوەن سکاڵاکان راگەیاندنی پێشوەختەی دۆڕاندنی دۆسییەکەیانەو دەیانەوێت فشار دروست بکەن بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نابێت.".

دەشڵێت: عەرەب دابەشبونەو بەشی زۆرینەیان لەئیدارەکەدا بەشدارن، تورکمانیش دوو کورسین و کورسییەکیان پاڵپشتی ئیدارەکە دەکات، هەرچی پارتیشە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین و لەئێستاوە شەڕی وەرگرتنی پۆست دەکەن.