plus4
پێش 3 ڕۆژ
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقدوم و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سكاڵای یاسایی دژی هۆشیار زێباری ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار كرد.
ئەمرۆ حەلبوسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێی بەغداد سكاڵاکەی دژی هوشیار زێباری تۆمارکردووە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوه كههۆشیار زێباری تۆمەتی مەترسیدارو ناڕاستی داوەتە پاڵ حەلبوسی.
پێشریش هۆشیار زێباری، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X هێرشی توندی کردوەتە سەر محەمەد حەلبوسی بەئاژاوەگێر ناوی هێناوە.
زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەئێستادا هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن بەشێک لە کەسایەتییە سیاسیەکان ئەوانەی سودمەندەكان بوونە لەرووی مادییەوە و دەیانەوێت عێراق نقومی قەیران و کێشە بکەن، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان.