هێرشی پارتی
plus4
پێش 4 ڕۆژ

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X هێرشی توندی کردوەتە سەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئاژاوەگێر ناوی هێناوە.

زێباری دەڵێت ، جموجۆڵێكی سیاسی هەیە بۆ بەدورگرتنی عێراق لە مەترسی خزانی بۆ نێو کێشمەکێش و تۆفانەکەی خۆهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن بەشێک لە کەسایەتییە سیاسیەکان ئەوانەی سودمەندەكان بوونە لەرووی مادییەوە و دەیانەوێت وڵات نقومی قەیران و کێشەبکەن، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان.