لیندسی
plus4
پێش 10 مانگ

لیندسی گراهام راگەیاند لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هاوبەشکانمان لە سوریا رۆژی رابردوو پەیوەندیم کرد بە جێفری نوێنەری تایبەتیمان لە ناوچەکە پێم راگەیان کە ئەمڕۆ کاژمێر ١٢ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا لە کۆنگریس  سزاکان دەستنیشان دەست دەکەین بۆ سەر ژمارەیەک گەورەبەرپرسانی تورکیاو هێزەچەکدارەکانی  ئەو وڵاتە و سنوردارکردنی هاتنەناوەوەیان بۆ ئەمریکا .

گراهام راشیگەیاند پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا راگرێت و سوپاکەشی لە ناو خاکی سوریا بکێشێتەوە دەرەوە بە پێچەوانەوە سزای قورسی تری بەسەر دەسەپێنین