پێش 5 کاتژمێر
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
لەگەڵ ئەندازیار لەیس تەڵعەت بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و بەرپرسانی کەرت و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبوەوە.
پارێزگاری کەرکوک ڕێنمایی دا هەموو تواناکان بخرێنە گەڕ بۆ وەڵامدانەوەی سکاڵای هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و دانان و نۆژەنکردنەوەی محەویلە و هێڵەکانی دابەشکردن بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما.
هاوکات تەئکید لەوەشکرایەوەک کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق زیاتر لە نیوە کەمی کردووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرکوک هەبووە و پاڵپشتی هاوڵاتیانیش بۆ کارمەندانی دابەشکردنی کارەبا لە کەرکوک زۆر گرنگە لەم دۆخەدا باسی لێوەکرا.