طبيب
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 6 کاتژمێر

دکتۆر سۆران زەنگەنە پزیشکی پسپۆری هەناوی دوو هەڵە لەکتێبێکی زاستی لەبواری پزیشکیی جیهانیی ئاشکرا دەکات و دوای ئاگادارکردنەوەی ئامادەکارانی کتێبەکە، راستکردنەوەکەی بەهەند وردەگیرێت.

 

دەقی رونکردنەوەی پزیشکەکە:

بە خۆشحاڵیەوە توانیم دوو هەڵەی زانستی لە کتێبیdavidson principles and practice of medicine راست بکەمەوە.

 

کە یەکێکیان هەڵەیەک لەیەکێک لە دایەگرامەکانی کتێبەکەیە کە نووسراوە کە کەمبوونەوەی کارکردنی گورچیلە ئەبێتە هۆی ئەوەی رێژەی دەرچوونی شەکر لە رێی میز زیاد دەکات، کە پیچەوانەیە ، و ئەکرا بیانوتایە کەمبوونەوەی کارکردنی گورچیلە ئەبێتە هۆکاری ترشبوونی خوێن.

 

هەڵەکەی تر بریتیە لەوەی کە هۆرمۆنGIP بە ناوە کۆنەکەی کە جاران پێی دەوترا پێش ئەوەی بزانرێت کاری سەرەکیی چیە و چیتر بەکارنایەو گۆردراوە.

 

دوای پەیوەندی کردن بە بەرپرسانی کتێبەکە، ئەمە وەڵامیان بوو:

 

بۆ هەڵەی یەکەم : راستکردنەوەکەت پەسەندکرا و لە ڤێرژنی کتێبە ئەلیکتڕۆنیەکە دەگۆڕدرێ بۆ راستکردنەوەکەت.

 

بۆ هەڵەی دووەم: لەم ڤیرژنە دەیهێڵینەوە وەکو و خۆی و بۆ چاپی داهاتوو دەیگۆڕین بۆ راستکردنەوەکەی توو.