rebwar u 7afz
plus4
پێش 4 مانگ

رێبوار تەها و محەمەد حافز بەیەکەوە کۆبونەوەو لەبارەی شەڕەکەوە رونکردنەوە دەدەن.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری کەرکوک، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و محەممەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئیبراهیم تەمیم جێگری هونەری بەیەکەوە کۆبونەتەوە.

 

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک لەڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت: سەبارەت تێکهەڵچونێک لە نێوان پاسەوانەکاندا لە یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی بینای پارێزگا، لایەنی ئەمنی راسپێردراوە ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر و بەپێی یاسا ئەوانەی کەمتەرخەم بوون بدرێنە دادگا.