ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ
پەرلەمانتارێك ئاشكرایدەكات كە خەمیس خەنجەر بەنهێنی سەردانی سوریای كردووەو لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەتەوە.
مالپەڕی مەعلومە لەزاری ئەحمەد دلێمی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئەنبار بڵاویكردووەتەوە، خەمیس خەنجەر سەرۆكی پێشوی هاپەیمانی سیادە و یەكێك لەسەركردەكانی سونە، لەرێگەی توركیا و قەتەڕەوە دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بۆ رێكخراوە و بەنهێنی سەردانی سوریای كردووە.
دەشڵێت، خەنجەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع چەند رێككەوتنێكی سیاسی و ماددی ئەنجامداوە كە لەبەرانبەر پشتگیریكردن لەحكومەتی نوێی سوریا، داوایكردووە بەرژەوەندییە بازرگانییەكانی لەو وەڵاتە بپارێزرێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونشیدەكاتەوە، سەردانەكەی خەنجەر لەتوركیاوە ئەنجامدراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكان، تیمێكی ئەمنییان بۆ گەیاندنی بەدیمەشق و گەڕاندنەوەی راسپاردووە و دانیشتنەكەش تەواو نهێنیی بوە.





