كركوك
plus4
پێش 4 مانگ

کاکەڕەش سدیق بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 رایگەیاند ، جوتیارانی عەرەب هیچ مافێکیان بە زەوییەکانی ناوچەی سەرگەڕانەوە نییە ، بەڵام بەپاڵپشتی و هاندانی چەند لایەنێک ماوەی جارێک روودەکەنە ناوچەکەو کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروستدەکەن.

بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتیشی، 130 جوتیاری عەرەب قەرەبووی زەوییەکانیان وەرگرتووە، بەڵام ئامادەنین زەوییەکانان رادەستی جوتیارانی کورد بکەنەوە کە خاوەنی رەسەنی زەوییەکانن.

سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی شۆڕشی سەردەمی بەعس، کاکەڕەش سدیق ئاشکرایکرد ، سەرەتای ساڵی داهاتوو بەپێی رێکەوتنێکی گشتگیر ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێندرێنەوەو ئەمەش 80 لەسەدی کێشەی جوتیاران چارەسەر دەکات.