
plus4
پێش 4 مانگ
فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، چەکدارانی سەر بە تورکیا لەشەوی رابردوەوە پەلاماری ناوچەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرقۆزاخ و سنوری کۆبانێ دەدەن و تێکشکاون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە رونیکردوەتەوە، شەوی ڕابردوو ئەو گروپانەی سەر بەتورکیا لە 3 قۆڵەوە پەلاماری هێزەکانیان داوە لە بەنداوی تشرین و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە لە 3 قۆڵەوە پەلامارەکەیان دووبارەکردوەتەوەو تێیدا فڕۆکەکانی تورکیا پاڵپشتی ئەو گروپانەی کردووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانیان لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج توانیویانە شکست بەپەلامارەکان بهێنن و چەندین چەکداریش کوژراون و برینداربوونە.
سەبارەت بە کۆبانێش رایگەیاندوە، شەڕڤانان توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری بەیرەقداری تورکیا بخەنە خوارەوە و لەوێش گروپەکان هەڵهاتوون و پاشەکشێیان کردووە.