ئاگرکەوتنەوە
plus4
پێش 4 مانگ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەپارێزگای دیالە ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەکە بەدیاریکراوی لەناحیەی ئەبی سەیدای نزیک قەزای میقدادییەی سەر بەپارێزگای دیالە، لەئەنجامی گڕگرتنی سۆپایەکی غازەوە بووەو بەهۆیەوە ژنێك و چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیان دروستبووە، باوكی منداڵەكان كارمەندی یەكێك لەدەزگاکانی ئەمنییەو لەکاتی ڕووداوەکەدا لەماڵ نەبووەو لەکاتی ئەرکی ئاسایی خۆیدا بووە.