کارتی نیشتمانی
plus4
پێش 4 مانگ

عەمید میقداد میری؛ وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لەڕۆژی 29ی ئەم مانگەوە تەواوی کارەکانیان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و لەهەموو پارێزگاکانی عێراق ڕادەگرن.

میقداد میری؛ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی ئاماری ساڵانە، بڕیاردرا لەڕۆژی 29 ی ئەم مانگەوە کارەکان لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و لەتەواوی پارێزگاکان ڕابگرن، بەتایبەت کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆڕت و نشینگەو ڕەگەزنامە.

ناوبراو ئاشکرایکرد کە ماوەی وەستانی کارەکان چوار ڕۆژ دەبێت و وادەی دەستپێکردنەوەشی لەڕۆژی 2ی مانگی یەکی ساڵی 2025 دا دەبێت.