daquq mndall
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات، خۆی دەکاتە فرۆشگایەکدا لەگەڕەکی گوڵانی قەزای داقوق.

 

پەیامنێری plus4 لەقەزاکە رایگەیاند: بەهۆی روداوەکەوە منداڵێکی تاقانەی کاکەیی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە بەناوی ( داڤەند عیماد ) ، چوار کەسی دیکەش برینداربون لەنێوی بریندارەکانیشدا دوو منداڵ هەن.

 

وتیشی، باری تەندروستی هەموو بریندارەکان ناجێگیرەو گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک.