
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
بەپێی نووسراوێكی دەستەی خانەنشینیی عێراق كە ئاراستەی پەرلەماناتار مستەفا سەنەدی كردووە، ئاگاداری دەكاتەوە لەوەی (نەزهان ساڵح لهێبی)، ئەو كەسەی لەگرتەی چەكدارانی نێو سوریا دەركەوت، لەسەر ڕاژەی وەزارەتی تەندروستی - فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك فەرمانبەرە.
بەپێی تووسراوەكەی دەستەی خانەنشینیی عێراق، (نەزهان ساڵح لهێبی) لەڕۆژی (3)ی نیسانی ساڵی 2023، مامەڵەی خانەنشینیی بۆ كراوە، ئەویش بەوەی گوایا ناوبراو لەژیاندا نەماوە.
دەستەی خانەنشینی عێراق، لەنوسراوەكەیدا ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی و دەزگای ئەمنی نیشتمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردووەتەوە، سەبارەت بەڕاییكردنی كارەكانی مامەڵەی خانەنیشنیی ئەو چەكدارە لەدەرهێنانی وەفاتنامە بۆی لێكۆڵینەوە ئەنجامبدەن.
ڕوونیشیدەكاتەوە كە بڕینەوەی مووچە بۆ ناوبراو، بەپێی (قسام الشرعی) كە لەلایەن دادگای باری كەسێتییەوە بووە بەژمارە (3240) لە 14ی كانوونی دووەمی 2022 وە دەرچووە.