
plus4
پێش 4 مانگ
بڕیارە مانگی داهاتوو ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کلیلی بەغداد پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی داهاتوو وەربگرێت.
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسەوار بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، مانگی داهاتوو وەفدێکی رێکخراوی گەشتیاری عەرەبی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی گەشتیاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکەن و کلیلی بەغداد پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 رادەستی سودانی دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا فێستیڤاڵیکی شایستە رێکدەخرێت و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.