
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی دادگایکردنی سەربازی چەند کارمەندێکی پۆلیسی فیدڕاڵی لەپارێزگای ئەنبار راگەیاند، دوای ئەوەی رەتیانکردەوە فەرمانی سەروی خۆیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی دیکە جێبەجێبکەن.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لەداگاییکردنەکەدا بڕیاری سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر ئەو پۆلیسانە سەپێندرا کە پشێویان دروستکردووەو رەتیانکردوەتەوە بەشداری لە خولێکی مەشقکردنبکەن.
وتیشی ، هاوکات دوو ساڵ زیندانیکردنیش بۆ پێنج کارمەندی دیکەی پۆلیسی فیدڕاڵی فەوجە دەرچووە بەهۆی ئەوەی چەکی فەوجەکەیان بەکارهێناوەو و لەکاتی دروستبوونی پشێویەکەدا تەقەیانکردووە.
هەروەها دادگا بڕیاردا هەیکەلییەتی فەوجەکە دووبارە دارێژێتەوەو هێزێکی جێگرەوەش بۆ سنورەکە رەوانە بکات.
چەند رۆژێک لەمەوبەرکارمەندەکانی فەوجی سێی ئامادەی ئەنبار لەدژی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەستاونەتەوە، دوای دروستبونی دەنگە دەنگ لەنێوان کارمەندەکان و لیژنەیەکی وەزارەت، کار گەیشتە چەک راکێشان و تەقە کردن.
ناڕەزایەتییەکە دوا ئەوە دروستبوو کە وەزارەتی ناوخۆ، فەوجەکەی پۆلیسی ئەنباری کردووەتە فەوجی شەشی لیوای ئەرکە تایبەتەکان ( لواء مهمات الخاصة) ئەمەش ناڕەزایەتی فەوجەکەی لێکەوتووەتەوەو ئاڵۆزی دروستبوەو تەقەیەکی زۆریش کرا.