داهاتي عيراق
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 6 ڕۆژ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەڵێت: لەڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بەزووترین کات دابەشدەکرێن

 

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

ڕاگەیەندراوێک لەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

 

سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین.