سوپای عێراق
plus4
پێش 4 مانگ

ماڵپەڕی مەعلومەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، د١١عش پیلانی بۆ دزەپێکردنی 100 چەکداری بۆ نێو خاکی عێراق داڕشتووەو دەیەوێت لەرێگەی بارهەڵگرە عێراقییەکانەوە کە لەدیوی سوریا گیریان خواردووە، ژمارەیەک لە سەرکردەو چەکدارەکانی لەدەروازەکانی رەبیعەو قائیم رەوانەی عێراق بکات.

زانیاری هەواڵگریی گەیشتووەتە دەستی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق لەبارەی هەوڵەکەی د١١عش کە ئامادەکاری دەکەن بۆ دزەکردنە نێو عێراق لەبیابانەکانی نێوان نەینەواو ئەنباڕەوە.

دەستبەجێ هێزێکی زۆری سەربازی کە پێکهاتوون لە پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی رەوانەی ناوچەی نێوان بیابانەکانی رۆژئاوای ئەنبارو نەینەوا کراون بۆ رێگری لەهەر هەوڵێکی بەزاندنی سنورو دزەکردن.

بۆ ئەو مەبەستەش کامێرای حەراری جێگیرکراوەو هێزەکان بەدرێژایی رێگاکە بڵاوەیان پێکراوە.