مەزلوم
plus4
پێش 4 مانگ

ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: یەکگرتوویی کورد لەسوریا پێویستییەکی مێژووییەو وەڵامدەرەوەی مەترسییەکانی قۆناغەکەیە.

 

مەزڵوم عەبدی؛ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە یەکێتیی کوردی لەسوریا پێویستییەکی مێژووییە لەم قۆناغەدا، ئەویش بەهۆی ئەو ئاستەنگییانەی لەم قۆناغەدا ڕووبەڕوویان دەبنەوەو ئەو ئاڵەنگارییانەی لەئێستادا ڕوودەدەن.

 

جەختیشیکردەوه لەوەی پێویست هەموان ئەرێنیانە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم ئەو هەوڵانەدا بکەن کە بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردو گەیشتن بەهەڵوێستێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەدرێن.

 

هەروەک داوای لەسەرجەم لایەنە کوردییەکانیش کرد، وەڵامی بانگەوازە جەماوەرییەکان بدەنەوەو دووربکەونەوە لەبەرژەوەندیی حزبی، یەک دەنگی و یەک هەڵوێستیشی بەپێویستییەکی هەنووکەیی زانی بۆ کورد لەسوریا.