بةتا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

شارەزایانی ئەمریکی هۆشدارییان داوە لە مەترسییەکی نوێ، كە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە دروستی بکات و ئەگەری هەیە لەداهاتوویەکی نزیکدا ڤایرۆسەکە ببێت بەپەتایەکی بەربڵاو.

 

ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت ڤایرۆسەکە لەم دواییانەدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، لەڕێگەی بڵاوبوونەوەی لەنێو جۆرێکی ئاژەڵی ماڵی کە ئەویش مانگایە، جگە لەوەی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکاش لەڕێگەی ئەو مانگایانەوە تووشی هەمان ڤایرۆس بوون.

 

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەکان لەئەمریکا؛ لەماوەی ئەمساڵدا 58 حاڵەتی پۆزەتیڤی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەئەمریکا تۆمارکراون.

 

بۆ ئەو مەبەستە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای ئامادەکاری کردووەو جەختی لەپێویستیی بەهێزکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی کردووە، ئەویش لەڕێگەی تووندوتۆڵکردنەوەی چاودێری و دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزی بۆ ئەو کرێکارانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ باڵندەو ئاژەڵانی تووشبوو هەیە.