plus4
پێش 10 مانگ
 کارمەندەکانی فەوجی سێی ئامادەی ئەنبار لەدژی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەستاونەتەوە، دوای دروستبونی دەنگە دەنگ لەنێوان کارمەندەکان و لیژنەیەکی وەزارەت، کار گەیشتووەتە چەک راکێشان و تەقە کردن.
 وەزارەتی ناوخۆ، فەوجەکەی پۆلیسی ئەنباری کردووەتە فەوجی شەشی لیوای ئەرکە تایبەتەکان ( لواء مهمات الخاصة) ئەمەش ناڕەزایەتی فەوجەکەی لێکەوتووەتەوەو ئاڵۆزی دروستبوەو تەقەیەکی زۆریش کراوە.
 روداوەکە لەسنوری قەزای گەرمەی پارێزگای ئەنبار رویداوە کە نزیک سنورەکانی سوریایە.
 عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت: رێوشوێنی یاسایی تووند لەدژی کارمەندەکانی فەوجی شەشی لیوای ئەرکە تایبەتەکانی قەزای گەرمە دەگیرێتەبەر کە کارێکی خراپیان کردووەو گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە.
 داواشیکرد هەموویان رەوانەی دادگا بکرێن و سزا بدرێن.
 وەزیری ناوخۆ دەڵێت: هیچ هەلسوکەوتێکی تاکە کەسی قبوڵ ناکات و رەتکردنەوەو زیادەڕۆییکردنە سەر بڕیارەکانی وەزارەت قبوڵکراو نییە.





