
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 مانگ
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی منبەج لەلایەن چەکدارانی سەر بەتورکیا و کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوڵاتیان دژی ئەو گروپانەو رەفتارەکانیان خۆپیشاندانی بەرفراوانی نارەزاییان ئەنجامدا.
هاوڵاتیانی شارەکە بۆ روانکەی سوریا رونیانکردوەتەوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی شارەکە لەلایەن ئەو گروپانەوە ، کوشتن و دزی و رفاندن و دەستگیرکردنی سەریهەڵداوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هاوڵاتیان داوای دەرکردنی ئەو گروپانەو گەڕانەوەی هێزەکانی هەسەدە ــ یان کردووە.