ئةنجومةني وةزيران
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

- رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگەی بۆ پێكهاتەی مەسیحی كردە پشووی فەرمی.

 

- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە راسپێردرا پرد و رێگاو بانەكانی ناوچەی سنوری قائیم و وەلید نۆژەنبكەنەوە بەمەبەستی هاتووچۆی هێزە سەربازییەكان.

 

- لەبارەی قەیرانی بینای قوتابخانەشەوە، رەزامەندی لەسەر چەند رێوشوێنێك درا:

 

1- لەهەموو پارێزگاكان بەشێك لەزەوییەكانی حكومەت بۆ دروستكردنی قوتابخانەی بینا و كەرەڤانە تەرخان بكرێت و خاوەندارێتییەكەی بدرێتە وەزارەتی پەروەردە، بەتایبەت زەوییەكانی دیوانی وەقفی سونی و شیعی.

 

2- ئەو زەویانەی بۆ دامەزراوە هەڵوەشاوەكان دەگەڕێتەوە بدرێتە وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی دروستكردنی قوتابخانە.

 

3- بەشێك لەزەویی شارەوانییەكان بۆ وەزارەتی پەروەردە بگوازرێتەوە بەمەبەستی دروستكردنی قوتابخانە و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئەركی جێبەجێكردنی دەگرێتە ئەستۆ.

 

4- شارەوانی پارێزگاكان بەپێی یاسا هەموو رێكارێك دەگرنەبەر بۆ گۆڕینی ماستەرپلان و رەگەزی زەوییەكان كە قوتابخانەی لەسەر دروستدەكرێت و بۆ باخچە و ناوچەی سەوزایی تەرخان كراوە.