
plus4
پێش 4 مانگ
لەبڵاوکراوەیەکدا پەروەردەی کەرکوک ڕایگەیاند لەبەشێک لەقوتابخانەکانی کەرکوک ژمارەیەک حاڵەتی گومان لێکراوی تووشبوون بەپەتای کۆڕۆنای گۆڕاو تۆمار کراون،
داواشی لەو قوتابخانانە کردووە کەئەو جۆرە گومانانەیان هەیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە ژمارەی ١١٥ی تایبەت بەتیمی بەرگری شارستانی بۆ پاکژکردنەوەی ئەو ناوەندانە وئاگادارکردنەوەی تەندروستی کەرکوک بۆ گرتنە بەر ڕێوشوێنی پێویست.