
plus4
پێش 4 مانگ
ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا کردووە و تێدا داوای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سوتان یان پەکخستنی کۆبۆنی بەنزینی بەشێک لە شۆفێرانی کەرکوک بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بەبێ هێچ هۆکارو سەرپێچییەک دەکات.
لەنوسراوەکەدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکات تا لەهۆکاری سوتانی کۆبۆنی بەشێکی زۆری شۆفێران بکۆڵێتەوە.