داع ش
plus4
پێش 4 مانگ

لەشەوی ٢٠٢٤/١١/٢٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

لەگەڵ سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی د١١عش لەعێراق (غازي سعود محمد مدفع) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەیەکێک لەبازگەکانی داعش بووە، دوای لەناوچوونی د11عش لەعێراق ڕووی لە ووڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧گەڕاوەتەوە ووڵاتی عێراق و لەهەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێ بووە و شوانی کردووە و پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان، جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن بەیعەت بەداعش دەدات و بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە بەناوی وویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردووەتەوە، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.