
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
موقتەدا سەدڕ سەرۆكی رەوتی سەدڕ، بەهۆی هەندێ هەڵسوكەوتی لایەنگرانییەوە بڕیاریدا خۆی لەژیانی گشتی دابڕێت و بچێتە خەڵوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەك لەنوسینگەكەی، ناوبراو لەهەڵسوكەوتی بەشێك لەلایەنگرانی نیگەران و توڕەیە و پێی وایە هێشتا دەكەونە ژێر كاریگەری پیلانگێڕییەكانی رۆژئاوا و گەندەڵكاران كە لە زەوق و رێنماییەكانی لادەدەن.
بڕیارەكەی سەدڕ دوای ئەوە دێت كە دوێنێ ژمارەیەك لەلایەنگرانی وێنەی كەسایەتییەكانی میحوەری بەناوی مقاوەمەیان شێواندووەو دەستگیركراون و رادەستی هێزە ئەمنییەكان كراون.