
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، واشنتون پەیامی دڵنیایی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە کە سنورەکانی پارێزراون و ئەو گروپانەی سوریایان کۆنترۆڵ کردووە هیچ مەترسییەک بۆ سنورەکانی عێراق دروستناکەن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، واشنتۆن لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ چەندین سەرکردەی گروپەکانی نێو سوریا و وادیارە کاریگەری خۆی هەبووە لە داڕشتنەوەی نەخشەی جموجۆڵیان لەناوچەکە.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پەیامی دڵنیایی واشنتۆن بۆ بەغداد لەو چوارچێوەدایە کە هیچ گروپێکی عێراقی دەستێوەردان نەکەن لەدۆخی نوێی سوریا، بەتایبەتی دوای کەوتنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد.