
plus4
پێش 6 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو وەڵامی تووندی ڕێباز حه‌ملان؛ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی دایەوەو دەڵێت: هه‌وڵی چاره‌سەرکردنی ئه‌و كێشانه بدە كه بۆ مووچه‌ی هه‌رێمت دروستكردووە، چوونکە تائێستا هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێتان نه‌بینیوه.
دەشڵێت: وێڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تەکەمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ڕۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ئه‌ركی خۆی و زیاتریش له‌و ڕوه‌وه هه‌ستاوه، کەچی كێشه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن، بەڵام له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیداین.
وه‌زاره‌تی دارایی لەڕاگەیاندراوەکەدا زیاتر نووسیویەتی: سەرباری دۆخی هه‌ستیاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ماوه‌ی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و ڕاگه‌یاندراوی نابه‌رپرسیارانه له‌سه‌ر مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ده‌شڵێت: لیستی مووچه‌و به‌شی زۆری كێشه هونه‌رییه‌كانی چاره‌سه‌ركراوه‌و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانمان له‌به‌غدان بەمەبەستی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره لەهه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی لیستی مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
دەربارەی ڕاگه‌یاندراوی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش دەڵێت: ئەو واتا (ڕێباز حەملان)، به‌شێكه له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، پێویست بوو له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بدات كه بۆ مووچه‌ی هه‌رێم دروستكراوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
دەشڵێت: پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بێت له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی، نه‌ك له‌وه‌كیلی ئێمه‌وه قسه‌بكات، له‌ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی جه‌نابیانه‌وه تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێ نه‌بینیوه.