
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی عامرییەی پارێزگای ئەنبار، ھێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ھەڵیانکووتایە سەر ماڵی تیــ.ـرۆریستێکی داعـ.ـش.
لەگەڵ گەیشتنی هێزەکە بەشوێنی نیشتەجێبوونی تیرۆریستەکە کە ناوی (جمعة الصايل)ە، ڕاستەوخۆ لەهێزەکە هاتووەتە دەست.
دوای ڕوبەڕوبوونەوەیەکی تووند، 2 ئەفسەری ئاسایشی نیشتمانی شەھیدبوون کە یەکێکیان ئەفسەر بووە بەپلەی ڕائد بەناوی (محەمەد سەفا) چوار کارمەندی تری ئاسایشی نیشتمانی برینداربوون.
هەر لەو ڕوبەروبوونەوەیەدا، هێزە ئەمنییەکان توانییان تیـ.ـرۆریستەکەو دایکی بکوژن، برایەکیشی کە دژی ھێزە ئەمنییەکان شەڕی دەکرد، بەبرینداری دەستگیرکرا.