پێشمەرگە
plus4
پێش 10 مانگ

پێشمەرکەیەک بەناوی عیسا عەبدوڵڵا کە دانیشتووی سنوری دینارتەی ئاکرێ بووە، 10 ساڵ لەمەوبەر لەناحیەی زوممار بەدیلی دەکەوێتە دەست چەکدارانی د۱۱عــ.ــش، بەڵام لەگەڵ هەڵهاتنی د۱۱عــ.ــش لە موسڵ و تێشکاندنیان ئەو پێشمەرگەیەو دەیان زیندانی دیکە دەگوازنەوە بۆ ئەو ناوچانەی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندابووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای تێکشکاندنی د۱۱عــ.ــش لەناوچەکانی سوریا، ئەو پێشمەرگەیە دەکەوێتە دەست سوپاکەی بەشار ئەسەد و زیندانیدەکرێت.

ئێستاش دوای روخاندنی رژێمەکەی ئەسەد و شکاندنی بەندینخانەکانی سوریا، عیسا عەبدوڵڵا لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە ئازادکراوە.

بەڵام بەپێی وتەی باوکی عیسا، تائێستا هیچ پەیوەندی و سەرەداوێکی کوڕەکەیان نییەو تەنها کەسێکی گوندەکەیان وتویویەتی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیویان و لە زیندانەکانی سوریا ئازادکراوە.